بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: گەنجێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی له دهستدا.
دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەداخەوە گەنجێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کوڕێکی تەمەن 17 ساڵە و نەخۆشی شەکرەی جۆری Type -1 لەگەڵدا بوو دوای مانەوەی 12 کاتژمێر لەنەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
گوتیشی، هەر ئەمڕۆ شەش نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چەمچەماڵ دەستنیشانکرا، کە سێ پیاو تەمەن (70,47,25) ساڵ و سێ ئافرەتی تەمەن (50,48,23 ) ساڵە تووشبوویەکیان دانیشتووی ناحیەی تەکیەی و ئەوانی تر چەمچەماڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.