مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری گوتهبێژی پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە لەنێو بازاڕی قەزای کەلار لەلایەک کەسێکی نەناسراوەوە تەقەلە دوکاندارێک کراو لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا بكوژهكهی دهستگیر كرا.
ڕاشیگهیاندووه: دوای کەمتر لەشەش کاتژمێر دوای لێکۆڵینەوەو سوودبینین لە کامیرای چاودێری لەشوێنی ڕوداوەکە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن و دەست بەسەر دەمانچەو ئۆتۆمبێلەکەیدا بگرن،
دهشڵێت: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەنکراوەو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.