له‌ناو ماڵێكی گه‌ڕه‌كی گرد جۆگه‌ی سلێمانی دوو ته‌رم دۆزرانه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پزیشكی دادی سلێمانی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌مشه‌و دوو ته‌رم له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێنرانه به‌شی پزیشكی دادی سلێمانی، كه خوشك و برای یه‌كتری بوون.
ڕاشیگه‌یاند: دوو كه‌سه‌كه كه ته‌رمه‌كانیان هێنراوه‌ته به‌شی پزیشكی دادی سلێمانی پیاوێكی ته‌مه‌ن 61 ساڵان و ژنێكی ته‌مه‌ن 72 ساڵان بوون و به پێی پشكنینی سه‌ره‌تایی بۆ ته‌رمه‌كانیان پێده‌چێت به‌ر له 10 ڕۆژ گیانیان له‌ده‌ست دابێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی بۆنیێكى ناخۆش له ماڵه‌كه ده‌رچووه و ده‌رو دراوسێ پێیان زانیوه و هێزه ئه‌منییه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و پاشان ته‌رمه‌كان بۆ لای ئێمه گوازراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری مردنه‌كه‌یان ده‌ستیپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.