د. جوتیار عادل ،گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٠/٧/١ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌خرێنه به‌ر باس و گفتوگۆ:
• پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ
• هه‌نگاوه كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی
• پێشنووسی بڕیاری تایبه‌ت به راسپارده‌ی چاكسازی له داهاتی گشتی، په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و سیسته‌می باج
• پرۆگرامی بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستان
• پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به یاسای دامه‌زراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبوون، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشینه‌ی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.