له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 33 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا له‌یاری لوتكه‌ى ئه‌م گه‌ڕه‌دا هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
یاری نێوان هه‌ردوو یانه به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات
دوو گۆڵەکەى بارسێلۆنا له‌لایه‌ن دیگۆ کۆستا بە هەڵە و لیۆنێل میسی بە لێدانی سزا تۆماركران ، دوو گۆڵەکەى ئەتلەتیکۆمەدریدیش هەردوکی ساول نیگوێز بە لێدانی سزا تۆماری كرد
بەو ئەنجامەش بارسێلۆنا به 70 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بیندرێت و ئەتلەتیکۆمەدریدیش بە 59 خاڵ لەپلەى سێیەمدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.