به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه كه تیمه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له حاڵه‌تێكی دزیكردن له گه‌ڕه‌كی گه‌لاوێژ، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و چڕ كرد و توانییان به كه‌متر له 24 كاتژمێر ئافره‌تێك به ناوی (ژ.خ.س) ته‌مه‌ن 20 ساڵ، به تۆمه‌تی دزینی 6000 دۆلار ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێت: تۆمه‌تباری ناوبراو، دانی نا به تاوانه‌كه‌یدا، بۆیه به‌پێی مادده (446) له یاسای سزادان، به‌ند كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌و دۆسیه‌یه به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.