به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: دوێنێ شه‌و ۳۰ ی ٦ی ۲۰۲۰، هه‌ندێك په‌یج نوسراوێكی شێوێندراو و ته‌زویریان به‌ناوی وه‌زاره‌تمان بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به دواخستنی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی ۱۲ ی ئاماده‌یی ، به‌هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین ئه‌و نووسراوه راست نییه، داواكارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و خانه‌واده‌كانیان هه‌واڵ و بریاره‌كانی وه‌زاره‌ت له كه‌ناڵه میدیاییه فه‌رمیه‌كانی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن كه بریتین له كه‌ناڵی ئاسمانی په‌روه‌رده‌یی و وێب سایتی وه‌زاره‌ت و چه‌ناڵی فه‌رمی وه‌زاره‌ت له ڤایبه‌ر و په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك كه ناسێنراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یس بووك . ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونته فه‌یكانه‌ش كه هه‌واڵی نادروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ده‌رونی قوتابیان داده‌نێن، له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه بۆ رووبه‌رووكردنه‌وه‌یان به دادگاكان.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان ـ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
۱ ی ۷ ی ۲۰۲۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.