ڕائد به‌رزان عوسمان محه‌مه‌د ،وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له‌نزیك گوندی ئاوای ڕۆسته‌م به‌گ-ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی خورماڵ ،له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ده‌بڵ ژماره( )1441 ته‌ندروستی ، شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه به ناوی ( ێ م خ ) ته‌مه‌ن 45 ساڵ ،پیشه كارمه‌ندی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شه‌هید عه‌لی شیعه، گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه كراوه .
گوتیشی: هاوكات سه‌رنشینێكی ئۆتۆمبێله‌كه به‌ناوی( ح ا ق) ته‌مه‌ن 50 ساڵ ،پیشه كارمه‌ندی ته‌ندروستی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شه‌هید عه‌لی شیعه بریندار بووه و دواتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه‌كراوه‌و دۆسییه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ش له‌بنكه‌ی پۆلیسی خورماڵ بۆ ڕوداوه‌كه ڕێكخراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.