پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند ،دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێ شه‌مه به‌تۆمه‌تی كوشتنی دوكانداره‌كه‌ی بازاڕی كه‌لار، به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان به‌هاوبه‌شی مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردو ده‌ستیان به‌سه‌رده‌مانچه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گرت.
پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌تاوانه‌كه‌دانا كه پێشتر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوانیان هه‌بووه‌و به‌و هۆیه‌وه ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌ئاماده‌بوونی دادوه‌ر كه‌شفی ده‌لاله بۆ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌و له‌ئێستاشدا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی 406 مادده به‌ندكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.