لە راگهیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بڵاوی كردهوه كه لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە تەشهیر و تۆمەت ئاراستەی كارمەندەكانیان دەكرێت. ئاماژە بەوەش دەدات، نووسەری ئەو بابەتانە بەرپرس دەبن لە ھەر رووداوێكی نەخوازراو كە زیان بە كارمەند و دەزگا پزیشكییەكان بگەیەنێت.
دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین:
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین سەبارەت بەچەند تەشهیر و تۆمەتێک کە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ئاڕاستەی پزیشکان و کارمەندو ناوەندە تەندروستیەکانی سنورەکەمان دەکرێن۰
1-لەسەرەتایی دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنورەکەدا ستافی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین شەوڕۆژ لە ئەرکدابون بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسەکە٫ لە کاتێکدا زۆربەی دامەزراوەکانی تری حکومەت لە پشودابوون.
2- زۆرینەی پزیشکی پسپۆڕ و ڕاهێنراو و کارمەندانی تەندروستی لە هێڵی پێشەوەی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنادابون بە تایبەت لەسەنتەرەکانی کۆڕۆنا لە رانیە و قەڵادزێ و تیمەگەڕۆکەکان و هەرلەوماوەیەدا چەند پزیشک و کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسکەبوون.
3- سەرەڕای نەبونی موچە و خراپی بژێوی ژیان ٫ بەڵام سەرجەم پزیشکانی پسپۆڕو ڕاهێنراو و کۆمەڵێک لەکارمەندانی تەندروستی و کارگێڕی بەردەوامبوون لە سەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان بە هاوڵاتیان.
4- سەرەڕای ڕاگەیاندنی بایکۆت لە بەشێکی هەرێمی کورستان٫ ئەگەربەکە م وکورتیشەوەبێت بەڵام ئێمە ڕێگەمان نەدا پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان لە شوێنە هەستیارەکان بەتەواوەتی بوەستێت.
5- لە ڕێگەی بەشی یاساوە سکاڵای خۆمان لەداواکاری گشتیی تۆماردەکەین لەسەر نوسەرانی ئەم جۆرە بابەتانە٫ کەئامانج لێی تەشهیر و ناوزەڕاندنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و دامەزراوە تەندروستیەکانە۰
6- لە ئەگەری ڕوودانی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو کە زیانی گیانی و مادی لێبکەوێتەوە بەرامبەر هەر دامەزراوەیەکی تەندروستی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نوسەرانی ئەم بابەتە بێ بنەمایانە لێی بەرپرسیارن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.