Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:31

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ داواى یه‌کڕیزی نێوان ‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

داواكارین کێشەو ناکۆکییەکان ولابنێن و پەیوەندییەکانیان بەھێزو پتەو بکەنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

به‌مەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى گرنگی هه‌نووكه‌یى و په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ كۆبووه‌وه‌.
لەکۆبوونەوەكه‌دا سه‌ره‌تا سەرجەم ئه‌و نوسراوانه‌ى ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خرانەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر کرا.
دواتر لەشکرکێشییه‌كانی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و تۆپبارانکردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ تاووتوێ كراو لیژنه‌ بڕیاریدا به‌دواداچوونی مەیدانی بۆ ناوچە سنوورییەکان بكات به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌دۆخه‌كه‌و زانینی ئه‌و زه‌ره‌رو زیان و قوربانییانه‌ی كه‌ له‌و ناوچانە که‌وتوونه‌ته‌وه‌.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌ باسکردن بوو لەسەر پرسی چاکسازی و لیژنە بەپێویستى زانى ڕۆلی چاودێری و بەدواداچوونی خۆی بۆ رێكاره‌كانی ئەنجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بگێڕێت و بۆ ئەم مەبەستەش بریاردرا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبھێنرێت.
ھەروەھا داواكاربوون كه‌ لەم قۆناغەدا لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کێشەو ناکۆکییەکان ولابنێن و پەیوەندییەکانیان بەھێزو پتەو بکەنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.