د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئێواره‌ى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند ، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مه‌سرور بارزانى سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە، شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاته‌وه
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند حکومەت بەردەوام دەبێت لە چاکسازی و ئامانجی ئەم پرۆسەیە دادپەروەرییە.
وتیشى مانگى داهاتوو به‌پێى داهاتی حكومه‌ت مووچه دابه‌شده‌كه‌ین
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د.جووتیار عادل، زانیاری له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند وتى له ئه‌مڕۆوه یاسای چاكسازی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌مڕۆ بڕیاری زۆر گرنگ ده‌ركران.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه له بواری پرسی چاكسازی و له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌ته‌وه، ئه‌و یاسایه پڕۆژه‌ی حكومه‌ت بوو و پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا و ئه‌و یاسایه پێویستی به چه‌ندین په‌یڕه‌و هه‌بوو بۆ جێبه‌جێكردنی و ئه‌مڕۆ چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا چه‌ندین بڕیاری گرنگ ده‌ركران.
د. جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان وتیشى ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان به كۆده‌نگ ده‌ركراوون، ته‌نیا یه‌ك بڕیار نه‌بێت، كه یه‌ك وه‌زیر له‌گه‌ڵی نه‌بووه. حكومه‌تی هه‌رێم له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆسه‌ی چاكسازی، كه ئامانجی ئه‌م پرۆسه‌یه دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی شایسته‌ی دارایی فه‌رمانبه‌ران و میراتگرانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسییه. رێكاری گرنگ ده‌گیرێته به‌ر.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا. ئێمه له سه‌ره‌تاوه به نیازپاكی سه‌ردانی به‌غدامان كرد و گفتوگۆكانیشمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كان. شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدای كرد و باس له پرسی بودجه و مووچه و نه‌وت كراوه و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه. ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق، له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستوور ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند بابه‌تی دووه‌می گفتوگۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دامه‌زراندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی و سندووقی تایبه‌تی خانه‌نشینی بوو بۆ ئه‌وانه‌ی به پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشین كراون و ئه‌و سندووقه ده‌پارێزرێت و سه‌رمایه‌كه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به‌وانه‌ی خانه‌نشینن به پله‌ی تایبه‌ت. له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین ده‌بێت و په‌یڕه‌وی بۆ ئاماده كراوه و هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌ندی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێداچوونه‌وه‌ی كۆتایی بۆ ده‌كه‌ن.
د. جوتیار عادل ده‌شڵێت ، له ته‌وه‌ری سێیه‌میی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له باجی كۆمپانیاكان كرا و پێویسته باجیان بده‌ن و به گوێره‌ی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پابه‌ندییه یاساییانه له‌سه‌ریان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌موو كۆمپانیاكان پابه‌ندده‌كرێن به جێبه‌جێكردنی یاسا و دانه‌وه‌ی باجه‌كانیان.
د.جووتیار عادل باسی له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و راگه‌یاند ، هه‌روه‌ها باس له پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت كرا، كه یه‌كه‌مجاره له حكومه‌تی هه‌رێم به‌و جۆره په‌سند ده‌كرێت. هاوبه‌شی له نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیژییه‌كان. له هه‌مان كاتیش‌دا كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه، لیستی میراتگری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و راگیراوی سیاسی و زیندانیانی سیاسی به پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری رێكبخرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی مه‌رجی یاساییان تێدا نه‌بێت، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. له ئه‌مڕۆوه ئه‌م یاسایه كاری خۆی ده‌كات و شوێنه‌واری یاسایی ده‌بێت و ئه‌م لیستانه پاك ده‌كرێنه‌وه و ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن جیاده‌كرێنه‌وه له‌وانه‌ی شایسته نین. وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، یاسای چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له كۆتاییدا رایگه‌یاند ، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختمانكرده‌وه له‌وه‌ی هاووڵاتیان و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له ئه‌ركدان به تایبه‌تی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ سوپاسیان ده‌كه‌ین و داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ند بن به رێنماییه‌كان و سوپاسی ئارامگری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.