به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه و واژۆی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستانى له‌سه‌ره رایده‌گه‌ێنێت ، بڕیاردرا ئەنجامدانی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەتاقیگە تایبەتەكان و نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان قەدەغە بكرێت
بریاره‌كه‌ى وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان كه‌بۆ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان له‌شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان نێردراوه كه‌تێیدا هاتووه ،لەڕێگەی ئەم نووسراوەوە ئاگادارتان دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت پشكنینی كۆڤید -19 لەنەخۆشخانە تایبەتییەكان یان لەتاقیگا تایبەتەكان ئەنجام بدرێت لەبەرئەوەی ئەم پشكنینە پەیوەندی بەپشكنینی جیناتەوە هەیە و بەبابەتێكی ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه پێویستە تەنیا لەتاقیگەكانی تەندروستی گشتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەتمان ئەنجام بدرێت بەپێچەوانەوە هەر دەزگایەكی تری ناحكومی ئەم جۆرە پشكنینانە ئەنجام بدات بەبێ رەزامەندی وەزارەتمان تووشی سزای یاسایی توند دەبێتەوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.