بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی راپهرین بڵاوی كردهوه كه كاتژمێر5 ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشهممه لە سەر ڕێگای سەرەكی ڕانیە چوارقوڕنە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تویتا لاكروزەر وەرگەڕاو بەهۆیەوە كەسێك گیانی بەناوی ( م، م ، ا ) لە ڕەگەزی نێر تەمەن 16 ساڵ دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە گەڕەكی كوردستان گیانی لەدەستداو كەسێكی تریش بەناوی ( ب، هـ ، ب ) تەمەن16 ساڵ دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە گەڕەكی كوردستان بریندار بوو"
راشیدهگهێنێت ، دوای چارەسەری پێویست بۆ بریندارەكە ڕەوانەی ماڵەوەكرایەوە و تەرمی ناوبراوی سەرەوە دوای پشكنینی توێكاری لە پزیشكی دادوەری ڕانیە ڕادەستی كەسوكاری كراوە.
پۆلیسی راپهرین ئاماژه بهوهش دهكات كه پهڕاوی لێكۆلینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوەو بە پێی مادەی 23 لە یاسای هاتوچۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.