جێگری سەرۆکئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان رایگهیاند بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و تێیدا کۆمەڵێک پرس گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، لەوانە ھەبوونی ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوولادا.
جێگری سەرۆکئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان، لیوا قارەمان کەمال، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگهیاند بڕیارە سبەی شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
وتیشى لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە کۆمەڵێک پرس دەکرێت، لەوانە ئەنجامدانی کاری ھاوبەش و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان و چەندین پرسی دیکەی سەربازی.
لیوا قارەمان کەمال ئاماژه بهوهش دهكات كه تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجام نەدراوە و جارێ باسیشی لێوە نەکراوە و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی سبەی باسی لێ بکرێت بۆ ئەوەی تەنسیق و ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا بۆ ھەموو پرسەکان ھەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.