لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، ژووری پۆپهراسیۆنى پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه كه له ژێر ڕۆشنایی بڕیارهكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەچوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، لەماوەی مانگی ڕابردوو لە (2020.6.1) تاوەکو (2020.6.30) بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەسنووری هەر(10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر (2,260) شوێن داخران.
راشیدهگهیهنن ، لەڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەردەوامە لە بەدوا داچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان بۆ جێبە جێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە داواکارین هەموولایەک پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان و سەلامەتی هاووڵاتییانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.