وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، دڵنیایی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن، ده‌توانن له داهاتوودا ئه‌م شه‌پۆله خێرایه‌ى کۆرۆنا خاو بكه‌نه‌وه، چونکە دۆخى سلێمانى لەدەست دەرنەچووە.
یاد نەقشەبەندى وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى بە دەنگى ئەمەریکاى رایگەیاند، تا ئێستا نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى پڕنەبوون و ئەگەر بگەنە ئەو حاڵەتەش، پلانی دیكه‌یان هه‌یه كه شوێنی دیکە بۆ توشبووان ته‌رخان بکەن.
راشیگه‌یاندووه ئه‌وه‌ی لە ئێستادا له شاری سلێمانی ده‌بینرێت خه‌ڵک به شێوازێكی ته‌ندروستانه مامه‌ڵه ده‌كەن به‌ڵام هێشتا له ئاستی پێویستدا نییه، هاوڵاتیان پێویسته به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و به‌هه‌موو شێوازێک وا مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به هەمووان دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین.
وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌شڵێت ئه‌و دەنگۆیانە دوورن له ڕاستییه‌وه، وتیشى له‌ماوه‌ی (48) كاتژمێری ڕابردوودا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێستی تازه‌یان بۆ هاتبوو جیهازه‌كان پێویستییان به داتا كردنه‌وه بووە، ژماره‌ی پشكنینه‌كان به‌راورد به چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌متر بوون و لە ئێستادا له‌ڕووی پشكنینه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.