سەرلەبەیانی ئەمرۆ 1/7/2020 پاسدارانى ئێران لە پایهگاکانى خۆیانهوه له چیاى قەندیل تەقە لەو مەردارانە دەکەن کە بە مەبەستی بەخێوکردنی مەڕەکانیان روویان له ھەوراو کوێستانەکان كردووه
کەریمی کوێخا حەمەددەمینی ڕەزگە یهكێكه لهو مهڕدارانه له بنارى قهندیل بە کوردستان تیڤی راگەیاند: ئەمرۆ بە دووری چەند کیلۆمەترێك لە پایهگاکانی سوپای پاسداران لە کوێستان و ھەوارگەکانی وردە مێرگانی بناری قەندیل بە چەکی بیکەیسی تەقەیان لە بزنەگەل ی من کردوەو ژمارەیەک سەربزنیان لێ کوشتووم و بێ ئهوهى زیانێكمان بۆ ئهو پایهگانانه ههبووبێ .
گوتیشی ژیانی ئەو مەڕدارانە بەردەوام لە ترس و دڵە ڕاوکێیە کە لە کوێستانەکانی بناری قەندیل بۆ بەخێوکردنی مەڕو ماڵاتیان رووی تێدەکەن،ناوچەکەش بۆتە شوێنی سەربازی پاسدارانی ئێران بەردەوام تەقە لە مەڕداران دەکەن.
ئاماژەشی بەوەکرد لە چەند رۆژی رابردوو بە دۆشکە تەقەیان لە مەردارێکی دیکەی ڕەزگەیيان کردووە بهڵام هیچ زیانێكیان نهبووه
جێی ئاماژەیە ساڵانە لەم وەرزدە مەڕدارەکانی بناری قەندیل لە سنوری پشدەر روو لە کوێستانەکان دەکەن بۆ بە خێوکردنی مەرشو ماڵاتهكانیان بەڵام بەھۆی ترسناكى پایهگاكانی ئێران بەردەوام تووشی ھەرەشەی مەرگ دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.