جێگری بهرێوهبهری تهندروستی سلێمانی، ههواڵی چاكبوونهوهی له كۆرۆنا راگهیهندرا.
د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دوای ئهوهی تووشی كۆرۆنا بوو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتهوه، سەركەوتنم بەسەر كۆرۆنا ڕادەگەیەنم و هیوادارم هەموو تووشبووان بە ورەیەكی بەرز و بە هێزەوە بەرەنگاری بكەن.
دەقی نووسینەكەی
ڕێزو خۆشەویستی و دنیایەك سوپاس بۆ هەموو دۆست و هاوڕێ وخزم و كەس ولایەن و ڕاگەیاندن وئەو كەسانەشی كە لە ڕێگەی جیاجیاوە پەرۆش و خەمخۆری تەندروستی من بوون و لە گەڵم بوون ڕۆژانە لێیان پرسیوم ئەوانەشی لێیان نەپرسیوم سوپاسی تایبەتم بۆ د. هیوای برا گەورەم كە خولەك بە خولەك ولەنزیكی خۆم ئێشكگرم بووە داوای لێبوردنم لە هاوژینی خۆشەویستم و مناڵەكانم دەكەم كە من بوومە سەرچاوەی تووشبونی ئەوانیش كە هەمیشە بە گیانم قەرزاریانم لێرەوە سەركەوتنم بەسەر كۆرۆنا ڕادەگەیەنم و هیوادارم هەموو تووشبوان بە وورەیەكی بەرزو بە هێزەوە بەرەنگاری بكەن و هەمیشە لە ئاسۆی ڕوون بڕوانن.
من لێرەوە جارێكی تر دێمەوە خزمەت هەمووان و ئەبمە قەڵغانی ئێوە بەهیوام ئەوانەشی تووش نەبوون پارێزراو سەلامەت بن چاوی یەكە بەیەكتان ماچ ئەكەم هەمووتان بۆمن كێوێك بوون لە وورەو خۆشەویستی……. .
بچووكتان
هێرش سەید سەلیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.