لە سەیدسادق، بەهۆی پیسبوونی ئاو لە كێڵگەیەكی بەخێوكردنی ماسی، نزیكەی هەشت هەزار ماسی لەناوچوون.
ڕوونکردنەوەی قائیمقامیەتی سەیدسادق
یٔه‌مشه‌و پاش یٔاگادارکردنه‌وه‌مان له لایه‌ن جووتیارێکه‌وه که سه‌رجه‌م ماسیەکانی ناو کێڵگه‌که‌ی له‌ناوچوون و مردوون کە که‌نزیکه‌ی (٨)هه‌زار ماسیە و کێڵگەی بە خێوکردنی ماسیەکان دەکەوێتە ناو گوندێکی سه‌ر به‌قه‌زای سیدسادق، ده‌ست به‌جێ به‌فه‌رمانی به‌ڕێز ( دیاری ره‌فیق ) قایٔمقامی سیدسادق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌ردانی کێڵگه‌ی به‌خێوکردنی ماسیه‌کانی کرد و ده‌ستکرا به پشکنین و هۆکاری له‌ناوچوونی ماسیه‌کان
پاش پشکنین و لێکۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه و دکتۆری هۆبه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سیدسادقه‌وه، ده‌رکه‌وت که به‌هۆی پیس بوون و ژه‌هراوی بوونی یٔاوه‌که‌وه‌بووه که تێدا مادده‌ی (یٔامۆنیا) به‌رز بووه‌ته‌وه و بووه به هۆکاری لە ناوچوونی ماسیه‌کان، که یٔه‌م ماددەیە له یٔه‌نجامی دروست بوونی قه‌وزه و نه‌مانی یٔۆکیسجین و بیس بوونی زۆر و نه‌گۆڕینی یٔاوی ناو حه‌وزه‌کان دروست ده‌بێت و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.