دوای مانگرتن بۆ ماوەی 15 رۆژ پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی لە رۆژی پێنجشەممەوە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
میدیاكانی یهكێتی لهسهر زاری عەقیدی هاتووچۆ ئەمین ساڵح، بەڕێوەبەری كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوكردۆتهوه، رایگهیاندووه پاش ئهوهى كارمهندانی هاتوچۆی سلێمانی ماوهیهكه دهستیان به مانگرتن كردووه ئهمرۆ پێنجشهممه سەرجەم كارمەندانی هاتووچۆ دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
بەگوێرەی هەواڵەكەی میدیای یەكێتی، بڕیاریشە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەستپێبكاتەوە، بەڵام كارمەندانی سەر شەقام دەوامەكانیان لەمرۆوه دەستپێدەكاتەوەو مەفرەزەكانیش دادەنرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.