لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دووئافرهت لە شارەکانی ئورمیە و تیکاب و هەروەها قوتابیهكی بلیمەت لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه رۆژی سێشەممە 30ی 6 ى 2020، ئافرهتێكی تەمەن 60 ساڵی خەڵکی گوندی چۆرش سەر بە ئورمیە بە ناوی بەسنا ئەحمەدی، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەسنا ئەحمەدی چەند رۆژ پێشتر بە هۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی دووشەممە 29ی 6 ى 2020، قوتابیهكی خەڵکی سەقز بە ناوی مستەفا تەیمووری، كه قوتابی بەشی ئابووری زانکۆی کوردستان بووە، بە هۆی رێگری بەرپرسانی زانکۆ لەمەڕ چوونی ناوبراو بۆ بەشداری ناوبراو لە ئۆلەمپیاد و هەروەها دژایەتی داواکاری ناوبراو بۆ گرانتی دەرەوەی وڵات، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها، رۆژی چوارشەممەی رابردوو،ئافرهتێكی لاوی خەڵکی تیکاب بە ناوی زارا نامداری، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە. ناوبراو خێزاندار و دایکی منداڵێک بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.