ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه بریاره ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆببێته وه بۆ بریار دان لەبارەی درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قەدەغەی ھاتوچۆ له‌دوای 4 ى 7 ى 2020
به‌پێى زانیارییه‌كانى كوردستان تیڤى بریاره ئێواره‌ى ئه‌مرۆ ژووری ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆببێته‌وه لهكۆبوونهوههشدا تاوتوێى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ، یاخوود كۆتاییهێنان به قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌كرێت.
به‌پێى بڕیارى ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، كاتژمێر 12ى نیوهشەوی 4 له‌سه‌ر 5ى 7ى 2020، کۆتایی بە قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.