شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی فەریق جەمال ئیمینکی سوپا سالاری پێشمەرگە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆدەبنه‌وه
پێشتر جێگری سەرۆکئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان له‌باره‌ى سه‌ردانى شاندی پێشمه‌رگه بۆ به‌غدا رایگه‌یاندبوو شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگری عێراق كۆده‌بێته‌وه و کۆمەڵێک پرس گفتوگۆیان لەسەردهكرێت لەوانە ھەبوونی ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوولادا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه ئەنجامدانی کاری ھاوبەش و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان و چەندین پرسی دیکەی سەربازی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌رگری عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت
لیوا قارەمان کەمال ئاماژه به‌وه‌ش كرد كه تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجام نەدراوە و جارێ باسیشی لێوە نەکراوە و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەكه‌دا باسی لێ بکرێت بۆ ئەوەی تەنسیق و ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا بۆ ھەموو پرسەکان ھەبێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.