چەند شانازی بەخۆم دەکەم کە ئەمڕۆ وشەی (د)لەپێش ناوەکەت دەبینم،ئێستا دەتوانم بەدڵخۆشیەوە ،بڵێم (دکتۆرە سۆز) .
دکتۆرەسۆز وێڕای پیرۆزبایم ڕێگەم بدە وەک مامۆستات چەند ئامۆژگاریەکت پێشکەش بکەم.
دەمەوێ پێت بڵێم :
- پیشەكەت پێش ئەوەی بازرگانی بێت مرۆڤایەتییە، ڕەچاوی بژێوی ژیانی خەڵکانێک بکە کە لەهێڵی هەژاریدا ژیان دەکەن،بۆیە وەک دکتۆرێکی بازرگان بیرمەکەوە.
- باسوێندەکەت بۆئەوەبێ کە زانستەكەت بخەیە خزمەتی خەڵک ،نەوەک تەنها بیرت لە کۆکردنەوەی سەروەت و سامان بێ.
- بەبەزەیی بە لەگەڵ نەخۆشدا، چونكە پزیشك فریشتەی سەر زەویە.
- کات بۆ نەخۆش تەرخان بکە وگرنگی پێ بدە نەوەک ،کێبڕکێ بکەی کە زۆرترین نەخۆش ببینی لەڕۆژێکدا.
- بەزمانی گوڵ بدوێ لەگەڵ نەخۆش و بەخەندەو ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکە.
-ڕەچاوی لایەنی دەروونی نەخۆش بکە،چونکە ، زۆرجارهەڵسوکەوت و قسەیەکت دەبێتە هۆکار بۆ چاکبونەوەی نەخۆش.
- گەرلەدرەنگی شەویشدابوو،گەرماندوو بێتاقەتیش بووی،نەخۆشێک پێویستی پێت بوو درێغی مەکەلەچارەسەرکردنی.
دەزانم وەک ناوەکەت بەسۆزدەبی بۆ نەخۆش، هەروەک چۆن لەڕابردوودا هاوکاری خەڵکانی نەخۆشت کردووە نمونە زیبای گوڵ ،لەداهاتووشدا بەپیشەکەت هاوکاری ئەو نەخۆشانە دەکەی کەپێویستیان بە هاوکاری تۆیە، دڵخۆشیشم کە سەرکەوتی بەسەرپەتای کۆڕۆناو پلازماشت بەخشی. جارێکی تر پیرۆزە دکتۆرە سۆز.
زیاد كهریم
دڵخۆشم کە سەرکەوتی بەسەرپەتای کۆڕۆنا و پلازماشت بەخشی
پزیشك فریشتەی سەر زەویە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.