بەهۆی پەبەندنەبون بە رێنماییەکانی تەندروستی رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی حه‌وت شوێن دادەخات.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دوی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچرکردن لە رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پابه‌ندنه‌بون به‌بڕیارەکانی ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی و کردنەوەی شوێنەکانیان، لیژنەکە چوار هۆڵی وه‌رزش، دو گازینۆی بلیارد و یه‌ك کافتریای نێرگەلە کێشان دادەخات.
وتیشی: بەمەبەستی خۆپارێزی و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا کاتێکی نادیار بڕیاری داخستنی کافتریای نێرگەلە و گاینۆ و هۆڵه‌كانی وه‌رزشكردن، هەر شوێنێکیش پابه‌ندنه‌بێت و بکرێتەوە له‌لایه‌ن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییه‌وه داده‌خرێن.
ئاماژەی بۆئەکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەر حه‌وت شوێنەکە دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.