سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەربەلا رایگەیاند، باوكێك هەستاوە بە سوتاندنی هەرچوار منداڵەكەی بەهۆی كێشەی خێزانییەوە.
میدیای عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردۆتهوه ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-7 كەسێك لەگەڕەكی (عەسكەری) لە پارێزگای كەربەلا بەهۆی بوونی كێشە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا، هەر چوار منداڵەكەی خۆی ( دوو كوڕو دوو كچ)ی سووتاندووە.
سەبارەت بە هۆكاری رووداوەكە سەرچاوەكه دهڵێت: پیاوەكە لەگەڵ هاوژینەكەیدا كێشەی خێزانیی هەبووە و سەرەنجام وەك كاردانەوەیەك چوار منداڵەكەی خۆی سوتاندوە.
گوتیشی هێزه ئهمنییهكان گهیشتوونهته شوێنی رووداوهكه منداڵهكانیان گواستۆتهوه بۆ نهخۆشخانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.