فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: گەشتە ناچاریەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامی دەبێت.
دوایی بڕیاری ماوەی درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتی یەکان بۆ گەشتیاری لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن (دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی یەوە)
ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین پاڵپشت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و بە جێ بەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستی یەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، ئەو ھاوڵاتیانەی کە ڕێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە گەشتی ناچاریان بۆ ئەنجام دەدرێت ، وە بۆ زانیاری ھەموولایەک ئەنجامدانی گەشتی ناچاری بە لە چواچێوەی بڕیاری تایبەتدایە و ھیچ پەیوەندی بە ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتی یەکان بۆ گەشتیاری نییە .
ھیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک دەخوازین
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٧/٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.