به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باتیڤا رایگه‌یاند: هێزی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور چه‌ندین ساڵه له‌م شوێنه‌یه ته‌نها بنكه‌یه‌یان هه‌یه و ئێستاش چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیان زیادكردووه.
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه دوو جار زنجیره چیایی گاره‌ی بۆردومان كردووه.
په‌یامنیری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شازده رۆژه توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ده‌ست پێكردووه، رۆژانه هه‌ردوو سنووری ناحیه‌ی باتیڤا و ده‌ركار له سنووری زاخۆ تۆپباران ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه له‌م ناوچه به ده‌یان گوند دانیشتوانه‌كه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه ئاواره‌ی شوێنه‌كانی دیكه بوونه.
له باره‌ی ده‌نگۆی هاتنی هێزی عێراق بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، دلشێر عه‌بدولستار به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باتیڤا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هاتنی هێزه‌ی عێراقی بۆ ئه‌و ناوچه ره‌تده‌كاته‌وه گوتی: هێزی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور چه‌ندین ساڵه له‌م شوێنه‌یه ته‌نها بنكه‌یه‌یان هه‌یه و ئێستاش چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیان زیادكردووه.
گوتیشی: ھێزەکە راستە سەر بە حکوومەتی ناوەندین، بەڵام کورد و خەڵکی ناوچەکەن و پێشتریش کە ناحیەی باتیڤا بوون و بنکە و بارەگایان ھەیە و ئەمڕۆ تەنیا جێگۆڕکێیان پێکراوە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.