ئیدی كۆهین،رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسرائیلی ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: فڕۆكه ئێف شانزه‌كانی ئیسرائیل ،گه‌وره‌ترین كارگه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانیان خاپوور كردووه.
كۆهین له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتی: له‌سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاواوه به‌تایبه‌تی گه‌یشتووه، كه ئیسرائیل گه‌وره‌ترین كارگه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی بۆردوومان و خاپوور كردووه.
هه‌روه‌ها كۆهین ده‌ڵێت: دوای بۆردوومانه‌كه تیشكێكی گه‌وره ده‌ركه‌وتووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌واوی دانیشتووانی شوێنه‌كه گواستراونه‌ته‌وه‌و ئێرانیش بۆ مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ پیسی تیشكه‌كان،هانای بردۆته به‌ر شاره‌زایانی رووسی.
هه‌روه‌ها كۆهین ده‌ڵێت: ئیسرائیل له بۆردومانه‌كه‌دا فڕۆكه‌ی ئێف 16ی به‌كارهێناوه‌و له ئاسمانی وڵاتێكی كه‌نداویش سووته‌مه‌نی تێكردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.