به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵان كه دانیشتووی بناری زارگه‌ڵی باڵه‌كیان بوو، به‌هۆی هه‌ڵدێرانی له شاخ گیانی له‌ده‌ستدا.
منداڵه‌كه ناوی "عه‌بدولمه‌تین فایه‌ق ته‌ها" یه له‌دایكبووی ساڵی 2009 ی بناری زارگه‌ڵییه و له كاتی یاریكردندا قاچی خلیسكاوه و هه‌ڵدێراوه.
دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی پۆلسی فریاكه‌وتنی سۆران و كه‌س و كاری كۆچكردووه‌كه ته‌رمه‌كه‌یان له شاخ هێنایه خواره‌وه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كرا.
پاش توێكاری كردن بۆ ته‌رمه‌كه‌ی و تۆماركردنی ڕاپۆتی پزیشكی ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌س و كاره‌كه‌ی كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.