Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:16

چوار چه‌کدار گه‌نجێک له‌ ڕانیه‌ ده‌ڕفێنن

هێزه‌كانی پۆلیس گه‌نجه‌كه‌یان ڕزگار كرد
کوردستان TV
100%

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ ڕانیه‌ پێیڕاگه‌یاندین: شەوی ڕابردو 2/1-7-2020 لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری ڕانیە گەنجێکی تەمەن 27ساڵ بەناوی "ح.ح" کە دانیشتوی شارەدێی سەنگەسەری سه‌ر به‌ قه‌زای پشدەرە لەلایەن چوار چەکدار بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیكاب دەڕفێندرێت.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکە مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن سێ لەچەکدارەکان دەستگیر دەکەن و کەسە ڕفێندراوەکەش بەسەلامەتی له‌دستیان ئازاد دەکەن.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکە داناوە و بەگوتەی خۆیان هۆکارەکەی بۆ قەرزداربونی ڕفێندراوەکە دەگێڕنەوە.

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.