موئه‌ید لامی، نه‌قینی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند: تا ئێستا زیاتر له 20 رۆژنامه‌نووسی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
لامی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیاكان كه‌وتووه ده‌ڵێت: زیاتر له 20 رۆژنامه‌نووسی به‌غداو پارێزگاكانی دیكه له په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گووتی: به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس له‌ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه‌و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن،هه‌ندێكیشیان له‌نه‌خۆشخانه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسه تووشبووه‌كان په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه‌و هه‌ندێك ئامێری هه‌ناسه‌دان و ئۆكسجین و ده‌رمانمان بۆ دابین كردوون و ئه‌مه‌ش وایكرد كه به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه.
شایانی باسه موئه‌ید لامی، نه‌قینی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق، روژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه 40 رۆژنامه‌نووس له‌ته‌واوی عێراق تووشی كۆرۆنا بوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.