ڕۆێرتۆ سبیرانزا، وه‌زیری ته‌ندروستی ئیتالیا له په‌یامێكدا هۆشداری هاتنی شه‌پۆلی دووه‌می كۆڕۆنای دا
ڕایگه‌یاند: كۆڕۆنا كۆتایی نه‌هاتووه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕاستییه بزانن و سه‌رجه‌م ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند:له‌كاتی گه‌شته‌كانتان پێویسته خۆتان بپارێزن و ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی په‌یڕه‌و بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش كه سه‌ردانی ئیتالیا ده‌كه‌ن، وه‌زیری ته‌ندروستی ئیتالیا ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن دێنه ئیتالیا پێویسته ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له به‌رچاو بگرن، چونكه ئێمه ناتوانین چاوچۆشی له هه‌ڵه‌كان بكه‌ین و جارێكی دیكه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕۆژه سه‌خته‌كان و هه‌روه‌ها له ئێستاشدا به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له لابردنی ڕێنماییه‌كان ناكه‌ینه‌وه چونكه ناتوانین به‌رگه‌ی كاره‌ساتی دیكه بگرین.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له چه‌ند مانگی ڕابردوو خه‌رجمان كردووه زۆر زیاتره له‌و خه‌رجیانه‌ی كه ساڵانی ڕابردوو بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی خه‌رجمان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.