ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له عێراق و هه‌روه‌ها سۆشیال میدیاكان، نووسراوێكی محه‌مه‌د ئه‌لغه‌ببان سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ئه‌لفه‌تحی نزیك له ئێرانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا داوا كراوه مسته‌فا كازمی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت.
نووسراوه‌كه له 29 ی مانگی ڕابردووه‌وه ئاماده‌كراوه و ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌پـێی نووسراوه‌كه غه‌ببان داوا ده‌كات بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا ،كازمی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت بكرێت ، به‌ڵام هه‌ندێك پـێـیان وایه ئه‌مه جۆره فشارێكه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ كه به‌ڵێنی داوه هیچ هێزێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا نه‌مێنێت.
له‌گه‌ڵ نووسراوه‌كه‌ی غه‌ببان 52 په‌رله‌مانتار پـشتیوانیان له داواكه كردووه. هه‌موویان له نێو هاوپه‌یمانێتی ئه‌لفه‌تحی به ڕێبه‌رایه‌تی هادی ئه‌لعامری، سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌دری نزیك له ئێرانن.
جێی ئاماژه‌یه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گرژی كه‌وته نێوان مسته‌فا كازمی و ملیشیاكانی گرێ‌دراو به ئێران پاش ئه‌وه‌ی پـێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 14 چه‌كداری كه‌تائیب حزبوڵڵا ده‌ستگیركران كه به نیازبوون هێرشێكی ڕۆكێتی بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز. به‌ڵام شه‌وی دووشه‌ممه 13 له‌و چه‌كدارانه ئازادكران.
ژێده‌ر/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.