به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین، رایگه‌یاند: دوای داخڵبوون و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 9 ڕۆژ له‌سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی ڕانیه ٫ به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رواری 2-7-2020 ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن63 ساڵ دانیشتووی شاری ڕانیه كۆچی دوایی كرد۰
ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ده‌شڵێت: كۆچكردوو نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بووه‌و ماوه‌ی 9 ڕۆژ له‌سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی ڕانیه داخڵكراوه‌و له‌ژێر چاودێری ووردی پزشكیدابووه .
ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین روونیشیكردۆته‌وه كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سنووره‌كه ، تائێستا هه‌شت هاووڵاتیي هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه ،كۆچی دواییان كردووه‌۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.