Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:26

داهێنه‌رى کورد دکتۆر پەیمان سەرحەدی دەزگای "ئەی.تی.ئێم" بە تایبەتمەندی کوشتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای داهێنا

حەوت مەداڵیای جیهانی داهێنانی هەیە و لە ساڵی 2011 وەکوو 10 داهێنەری بەرچاوی جیهان لە لایەن گۆڤاری "تایمز"ی ئەمەریکا ناسێندراوە
کوردستان TV
100%

دکتۆر "پەیمان سەرحەدی" داهێنەریی کورد لە شاری زوریخی سویسڕا بە سەرکەوتووییە توانی دەزگای "ئەی.تی.ئێم" ATM و پوڵ ژمێری بە تایبەتمەندی خاوێنکردنەوە و کوشتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارە و پووڵەکاندا بە کەڵک وەرگرتن لە تیکشی UV ساز بکات.

 

سێ نموونە لەم دەزگایە لە لایەن دکتۆر "پەیمان سەرحەدی" داهێنەریی کورد لە شاری زوریخی وڵاتی سویسڕا دیزاین و سازکراوە و دیزاینی پیشەسازی ئەم دەزگایە بەو تایبەتمەندییەی کە کەسانێک بتوانن پارەکانی خۆیان بخەنە ناو دەزگاکەوە و ڤایرۆسەکانی بکوژێت، لە لایەن ئەم داهێنەرەوە ئەنجامدراوە. هەندێک لە کۆمپانیاکانی ئەورووپی لە ئێستادا سەرقاڵی دانووستان لەگەڵ سەرحەدین بۆ ئەوەی کە بە کۆمەڵ بیانەوێت ئەم دەزایە لە وڵاتانی سویسڕا و ئەڵمانیا بەرهەمبهێنن.

 

ئەم دەزگایانە بە کەڵک وەرگرتن لە تیشکی ئەوپەڕیی بنەوشی کەم، ساز کراوە کە تیشکەکانی غەیری یونسازن و بە هۆی تایبەتمەندیی ڕێگەگرتن لە گواستنەوەی پیسایی هەوا، لە کۆنتڕۆڵ کردنی فیزیکی میکروئۆرگانیسمەکان Microorganisms کەڵکیان لێوەردەگیرێت. کاریگەریی میکروب کوشتنی تیشکی ئەوپەڕیی بنەوش، بە ماوەی کاتی لە ئارادابوون، دۆزی تیشکە و هەروەها مەوداکە پەیوەندیی هەیە، هەندێک لە ئاندوسپۆڕەکانی باکتریایی لە بەرانبەر تیشکی ئەوپەڕیی بنەوش خۆڕاگرن و هۆیەکەشی بۆ ئەو کەرەستەیە دەگەڕێتەوە کە لە توێی ئسپۆڕەکانیدا بوونی هەیە و دەبێتە هۆی ڕاکێشانی تیشک بۆلای خۆی. بەڵام لەم داهێنانەدا، بە پێکهێنانی شێوازیی نوێی لە پڕشنگ، مەودا و ڕێژە، دکتۆر "پەیمان سەرحەدی" داهێنەریی کورد سەرکەوتوانە بە بێ کەمکردنەوەی خێرایی دەزگاکانی پوڵ ژمێر و "ئەی.تی.ئێم" ATM هاوکات لەگەڵ هەژماردنی پارەکان، ئەوان بە تەواویی خاوێن بکاتەوە و زیانێک بە ڕیشاڵی پارەکان نەگەیەنێت.

 

لە چەندین ساڵی ڕابردوودا توێژەران زۆر جار ڕایانگەیاندووە کە یەکێکە لە شێوازەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکان و میکڕۆبەکان دەستلێدان لە پارە و پووڵەکان و تەنانەت کارتە بانکییە پێسەکانە، کە ئەم بابەتە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕواڵەتێکی جیدیتری بە خۆیەوە بینیوە و تەنانەت ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانیش زۆر جار ڕایگەیاندووە یەکێک لە ڕێگا خێراکانی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کەڵک وەرگرتن لە پارە و پووڵە، زیاتر لە 340 میلیۆن کەس، تەنیا لە سەرتاسەری کیشوەری ئەورووپا بۆ ئاڵووگۆڕیی ئابووریی لە یۆرۆ کەڵک وەردەگرن.

 

بانکی ناوەندی ئەورووپا دەڵێت کە کەڵک وەرگرتن لە پارەی نەغد، شێوازیی زۆرینەیە لە پارەداندا لە ناوچەی پووڵی یۆرۆ بە شێوەیەک کە سێ چوارەمی هەڵسووکەوتەکان لەم ڕێگایەوە ئەنجام دەدەرێت.

 

کەڵک وەرگرتن لە پارەی نەغد، هەروەها لە وڵاتانی گەورەی وەکوو ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا زۆر دڵخوازیی خەڵکییە. ئەم ئامارە لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا تەنانەت زیاتریشە و هێشتا شتکڕین بە پارەی نەغد، شێوازێکی خۆشەویستە لە لایەن زۆربەی کڕیارانەوە.

 

یەکێک لەو ناوچانەی لە سەردانە مەیدانییەکاندا دەبێتە هۆی پێکهێنانی شەپۆلێک لە دڵەڕاوکێی لەلای کارناسانی تەندروستی و دەرمان، ئامادەبوونی ئاپۆڕە و قەڕەباڵغییەکی زۆری شارۆمەندانە لە ناوەندە بانکییەکاندا. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوە کە ئیمکانی خاوێنکردنەوە پارە نەغد بوونی نییە، ئەم پووڵانە دەبێتە هۆیەکی گرنگ بۆ گواستنەوەی پیسایی و ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر پارەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.

 

بە پێچەوانەی زۆربەی خاوێنکەرەوەکان، تیشکەکانی ئەوپەڕیی بنەوش، میکروئۆرگانیسمەکان لە ڕێگای کاریگەریی بەرانبەری کیمیایی لە چالاکی ناخات، تەنانەت ئەوان بەرەولای ڕاکێشانی ڕووناکی لە لای خۆیەوە لە چالاکی دەخات کە دەبێتە هۆی کاردانەوەی فۆتۆکیمیایی. ئەم تیشکە، کەرەستەی مولوکولی پێویست بۆ هۆی سیلوولی دەگۆڕێت. چونکە تیشکی UV خۆی دەخزێنێتە ناو دیوارەی سیلوولی میکروئۆرگانیسمەکانەوە، ئەسیدەکانی نۆکلئێد و کەرەستە سیلوولی پێویستەوە دەخرێتە ژێر کاریگەرییەوە. لە دەرئەنجامدا ئەو سیلوولانەی کە لەبەر ئەم تیشکەدان زیان دەبینن و یا ئەوەی کە لەناو دەچن. بۆ لەناوبردنی میکروئۆرگانیسمەکانی بچووک وەکوو باکتریاکان و ڤایرۆسەکان هەندێک لە تیشکی UV پێویستە، بەڵام بۆ لەناوبردنی و لە چالاکی خستنی پڕۆتۆزۆئا Protozoa وەکوو ژیاردیا Giardia و کریپتۆاسپوریدیۆم Cryptosporidium وزرەی UV پێویستە، چەندین بەرانبەر بۆ لە چالاکی خستنی باکتریاکان و ڤایرۆسەکان دەبێت.

 

لەم سیستەمە نوێیەدا کە لە لایەن دکتۆر "پەیمان سەرحەدی" دیزاینی بۆ کراوە؛ لە مۆدێلێکی بەرگریی زۆر پێشکەوتوو کەڵک وەرگیراوە تاکوو مەترسییەکانی تیشک بۆ مرۆڤ بگەیەنێتە سفڕ.

 

"پەیمان سەرحەدی"له‌ دایك بووى ساڵى 1991 پارێزگاى هه‌مه‌دانه‌ دەرچوونی ماسه‌ته‌ری کارگێڕیی تەکنۆلەجیا لە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی و هەروەها دەرچوونی دکتۆڕای ئابوورییە لە زانکۆی تاران. حەوت مەداڵیای جیهانی داهێنانی هەیە و لە ساڵی 2011 وەکوو 10 داهێنەری بەرچاوی جیهان لە لایەن گۆڤاری "تایمز"ی ئەمەریکا ناسێندراوە. پلەی یەکەمی کارداهێنەری ئێرانە لە بەشی پیشەسازیدا، دامەزرێنەری چەندین کۆمپانیای زانستی بنەماییە، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەریی گشتیی خەڵاتی گەورەی داهێنەرانی ئێرانە و هەروەها داهێنەری زیاتر لە 50 داهێنان لە ماوەی ئەم ساڵانەدایە کە لەم بوارەدا چالاکی دەکات.

سه‌رچاوه‌ : رۆژنامه‌نوس مەنسوور جیهانی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.