بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەند تاوانێکی دزی کردن لەناو شاری ڕانیە لەگەرەکی نەورۆز، وە دوای بەدواداچوون کۆ کردنەوەی زانیاری لەسەر ڕووداوەکان دەرکەوت کە دوو ڕوداوی دزی کردن ڕویان داوە و لەلایەن چوار تۆمەتبار بە هاوبەشی ئەنجام دراون.
ڕاشیگهیاند: دوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و بە پشت بەستن بە بەڵگەکان و کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە تاوانباران توانرا شوێنیان دەست نیشان بکرێت و لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سەرەتا دوو لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کران و دەست گیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تاوانەکەی پێ ئەنجام درابوو لە جۆری پیک ئاپ.
دواتر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە لە دوو تاوانی دزی کردندا هەستاون بە دزینی سێ مۆلیدەی کارەبایی گاز وە لەلایەن دوو تۆمەتباری تر لە بازار فرۆشتویانەوە. وە هەر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت جگە لەو دوو تاوانی دزیکردنە، تاوانی تری دزیشیان ئەنجامداوە.
دواتر لە بەرواری ١/ ٧/ ٢٠٢٠ لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دوو تۆمەتبارەکەی تریش دەستگیر کران و سەرەنجام دەکاتە چوار تۆمەتبار و دانیان بە تاوانەکانیان داناوە.
ناوی تۆمەتباران:
١- (ف.ع.ا) لە دایک بووی ٢٠٠١ دانیشتووی رانیە
٢- (س.خ.س) لەدایک بووی ٢٠٠١ / دانیشتوی رانیە
٣ـ (ه.غ.ا) لەدایک بووی ٢٠٠١ / دانیشتوی رانیە
٤- (د.ع.ا) لەدایک بووی ٢٠٠١ / دانیشتوی رانیە
ههروهها ئاماژهی بهوهش كردووه دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە، سەرجەمیان بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.