Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 22:29

کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی سلێمانی-کەلار بەردەوامە

رێژەی کارکردنی پڕۆژەکە لەئێستادا گەیشتوەتە نزیکەی ۳٦٪
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند:لەچوارچێوەی پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، کارکردن لە پڕۆژەی رێگای دوسایدی سلێمانی-کەلار بەردەوامە.

ڕاشیگه‌یاند: پرۆژەکە لەچوارچێوەی رێنماییە تەندروستییەکان و بڕیارەکانی ئۆپەراسێونەکان تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆناو سەرەرای پشوی فەرمی و قەیرانی دارایی ئەنجامدەدرێت،‌ کە بریتییە لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی کەلار ــ سلێمانی Lot 4 Lot 5 بە درێژی ٤۱ کم .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ رێژەی کارکردنی پڕۆژەکە لەئێستادا گەیشتووەتە نزیکەی ۳٦٪.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.