دیڤد كۆبڵى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایەتە یەکگرتووەکانی په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستانى به مێژوویى و به‌هێز وه‌سف كرد جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه‌وا پالپشتى سیسته‌مى فیدراڵى له عێراق ده‌كه‌نه‌وه وه لایه‌نگرى ئه‌وه‌شن كه پرس وكێشه به‌جێماوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ببن ، به چاره‌سه‌ركردنى ئالۆزیه‌كانى هه‌ردوولا عێراق ده‌چێته قۆناغى دۆخێكى به‌هێز .
له وت‌و وێژێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ تۆڕى میدیایى رووداو كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه 2 ته‌موز2020 بڵاو كراوه‌ته‌وه دیڤد كۆبڵى ده‌ڵێ ئه‌مریكا جددیه له‌سه‌ر كوردستانێكى به‌هێز له چوارچێوه‌ى عێراقێكى فیدرالیدا
هه‌روه‌ها باسى له گرنگى هه‌ردولا كرد‌و كه ده‌بێته مایه‌ى هێز وتوانا بۆ عێراق " پێشمه‌رگه‌شى به ئازا ناوبرد و جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى پێزانینى بۆ قوربانیدانى گه‌لى كورد و هێزى پێشمه‌رگه هه‌یه ، كه رۆڵى گرنگیان له ئازادكردنى عێراق هه‌بووه دژى تیرۆریستانى داعش .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ئیداره‌ى ئه‌مریكا هاوبه‌شیكردنى به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بۆ روبه‌روبونه‌وه و به‌ئامانجكردنى تیرۆریستانى داعش به‌لاوه گرنگه
هه‌روه‌ها گوتیشى ئه‌مریكا له‌وه گه‌یشتووه كه‌وا تیرۆریستانى داعش ده‌یانه‌وێ سود له بۆشایى ئه‌منى نێوان هێزى كوردی و عێراقیه‌كان ببینێت بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه شوێن پێى خۆى له ناوچه‌كه‌دا قایم بكات، بۆیه ئێمه هه‌ردولا هانده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ى كاربكه‌ن و بۆشایى بۆ تیرۆریستان نه‌هێڵنه‌وه .
گوتیشى ئه‌وه‌ى به‌لای ئێمه‌وه بایه‌خداره گفتوگۆى نێوان هه‌ولێرو به‌غدایه و وڵاته‌كه‌م ده‌توانێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێگه‌ى دبلۆماسى به‌كار بهێنێت. به‌لامانه‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ردلا گرنگ و پێویستن كه ده‌بینن گفتوگۆكان به‌رده‌وامن به‌دڵنیاییه‌وه به‌رده‌وام بونى ده‌بێته خاڵێكى باش و ده‌ره‌نجامى به‌سوودى لێده‌كه‌وێته‌وه
یاریده‌ده‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دیڤد كویلى باسى له گه‌ڕى یه‌كه‌مى گفتوگۆى ستراتیجى عێراق و ئه‌مریكا كرد و به ده‌رفه‌تێكى باش و جدى بۆ هه‌ردوولا له‌قه‌له‌مدا و جه‌ختیشى له په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردوو وڵات كرده‌وه كه‌وا ئێستا به‌یه‌كه‌وه بۆ بابه‌ته‌كانى ئابورى و سیاسى ووزه و ئاسایش و ئاڵوگۆرى فه‌رهه‌نگى له گفتوگۆداین كه‌وا سودمه‌ند بوونى هه‌ردولاى لێده‌كه‌وێته‌وه هه‌ربۆیه ئێمه له ئێستاوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق بۆ خولى دووه‌مى ئه‌و هاوینه كارده‌كه‌ین.
له كۆتایدا كۆبلى پشتیوانى ئیداره‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق مسته‌فا كازمى راگه‌یان بۆهه‌وڵدانى گه‌رانه‌وه‌ى شكۆى عێراق وه ده‌رهێنانى له ده‌ست میلیشیاو گروپه چه‌كداره‌كان و بنیادنانى هێزێ ئاسایشى یه‌كگرتوى نیشتیمانى .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.