Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 22:28

نەتەوە یەکگرتوەکان جێگری نوێنەری تایبەتی یۆنامی لە عێراق دەستنیشانکرد

خاتوو فۆیاشكۆڤا سۆلۆرانۆ زیاتر لە سێ دەیە ساڵە ئەو پۆستەی هەیە
نەتەوە یەكگرتوەكان جێگری نوێنەری تایبەتی یۆنامی لە عێراق دەستنیشانكرد
کوردستان TV
100%

ئەنتۆنیۆ گۆتریچ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ، خاتوو ئیرینا فۆیاشكۆڤا سۆلۆرانۆی بە رەگەز ئەڵمانی وەك جێگری نوێنەری نوێی تایبەتی شاندنی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یارمەتی لە عێراق (یۆنامی ) دەستنیشانكرد.  

لە بەیاننامەیەكدا هاتووە كە خاتوو فۆیاشكۆڤا سۆلۆرانۆ زیاتر لە سێ دەیە ساڵە ئەو پۆستەی هەیە و شارەزاییەكی زۆری لە بواری كۆچ و كۆچبەران هەیە .

خاتوو فۆیاشكۆڤا خاوەن بروانامەی دبلۆمە لە پەیوەندییە ئابوورییە نێو دەوڵەتییەكان كە ئەكادیمییەی دبلۆماسی لە ڤیەننا بە دەستی هێناوە ، هەروەها ، هەروەها ماستەری لە مێژوو و جوگرافیا و یاسای نێودەوڵەتی لە زانكۆی ڤیەننا و بەكالۆریۆس لە مێژوو و كۆمەڵناسی و جوگرافیا و زانستە سیاسییەكانی لە زانكۆی هایدلبرگی ئەلمانی بەدەست هێناوە ، چەندین زمان دەزانێت لەوانە ئینگلیزی و ئەڵمانی و چیكی .

 

 

سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.