ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری سێ سه‌ركرده‌ی هێزه نیمچه له‌شكرییه‌كانی عێراق و كاربه‌ده‌ستێكی خۆجێی كه ئاگاداری ڕووداوه‌كانه ده‌ڵێت: به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو داخستنی سنوره‌كان بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه، پاره‌ی تاران بۆ ئه‌و گروپه ملیشا شیعانه له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا بڕاوه.
هه‌ر سێ سه‌ركرده‌كه ڕایانگه‌یاندووه ئێران به شێوه‌یه‌كی گشتی بودجه ته‌رخان ده‌كات بۆ ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكرییه‌كانی په‌یوه‌ست به چالاكییه‌كانی ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی كه شه‌ڕی دژ به به‌رهه‌ڵستانی ئێران ده‌كه‌ن، له ناویاندا هێرشه‌كانیش بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له گروپه به‌هێزه چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق ده‌ڵێت: له‌و كاته‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له ئێران سه‌ریهه‌ڵداوه، ئێران هاوكارییه داراییه‌كانی بۆ چوار گروپی سه‌ره‌كی له عێراق كردۆته 2 بۆ سێ ملیۆن دۆلار كه پێشتر 4 ملیۆن و نیو بۆ 5 ملیۆن دۆلار بوو.
ئه‌وان ده‌ڵێن : كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌كه كاریكردۆته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گروپه ملیشانه‌كان و فشاری بۆیان بردووه" تا به‌دوای سه‌رچاوه‌ی تری داراییدا بگه‌ڕێن بۆ ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكرییه‌كانیان.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستێكی خۆجێی ده‌ڵێت: بودجه‌ی تاران بۆ ئه‌و گروپانه به بڕی ملیۆنان دۆلار كه‌می كردووه. سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی نه‌وت بوونه‌ته هۆی كه‌موكورتییه‌كی زۆری بودجه‌ی له‌شكری ئێران و ناچار بووه خه‌رجییه‌كانی كه‌مبكاته‌وه به خه‌رجییه‌كانی سوپای پاسدارانیشه‌وه.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.