Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 22:25

مێژووی قورئانە ئاوزێره‌کەی نگڵ

قورئانی نگڵ بەڕێنووسی كوفی و بەئاوی زێڕ جوانکاری بۆڪراوە
کوردستان TV
100%

سەلام سلێمان برادۆستی

نگڵ گوندێکە لە رۆژ ئاوای شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە مزگەوتی گوندەکە کەناوی عەبدالله کوری عمرە مۆزەخانەیەکی بچوکی تێدایە قورئانێکی سەرنج راکێشی قەبارە گەورەی تێدایە کە بە قورئانی نگڵ ناسراوە .

قورئانی نگڵ بەڕێنووسی كوفی و بەئاوی زێڕ جوانکاری بۆڪراوە و لەسەر پێستی ئاسک نوسراوە لەنێو مزگەوتەکەدا شوێنی بۆ دروست ڪـــــــراوە لەئاسن و شووشەی ڕوون و پارێزگاری لێدەکرێت، مێژووی نوسینی قورئانەکە دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی ٦۵۰ زاینی لەسەردەمی خەلیفەی سییەمی موسلمانان عوسمانی کوری عەفان نوسراوە ئەم قورئانە پیرۆزییەکی تایبەتی هەیە لەلایەن خەڵکی لە ساڵی ۱۹۳۲ز بە بڕیاری رەزا شای ئێرانی قورئانەکە گوازراوەتەوە بۆ تارانی پایتەخت، بەڵام بەهۆی گرد بونەوەی خەڵکی گوندەکە حکوومەتی ئێران قورئانەکەی هێناوە جێگای خۆی، بەشێکی زۆری دانیشتوانی شارەکانی رۆژهەڵات بۆ سوێند خواردن و بروا پێکردن سوێند بەقورئانە گەورەکی نگڵ دەخۆن ، قورئانی نگل لە ساڵی 1992ز دزرا لەلایەن هێزی ئینتزامی ئێرانی دۆزرایەوە لەساڵی 2004جاریکی تر دزراو لە پارێزگای فارس دۆزرایەوە ئەم قورئانە بە خەتی کوفی نوسراوە لەسەر کاغەزێکی ئەستور رەنگ قاوەی، قەبارەی قورئانەڪە بەجۆرێڪە قەبارەیەکی ئاسای نیە کە درێژی 60سم و پانی 22سم و ئەستوری 15سم لەسەردەمی حەججاج کوری یوسف کاری ئەعراب و ئاماژە بۆ پیتەکانی قورئانەکە کراوە ،دۆزینەوەی ئەم قورئانە چیرۆکی خۆی هەیە نزیک هەزار ساڵ لەمەو بەر شوانیک لە کەژو کێوەکانی گوندەکە دا لەناو چاڵێک سندوقێکی گەورەی دۆزیەوە خڵکی ناوچەکە سندوقەکەیان کردۆتەوەو ئەم قورئانەی تێدابووە،شوێنەوارە ئەم قورئانە لەگەڵ ئەوەی شوێنیکی شوێنەواری ئیسلامیە شوێنیکی گەشتیاری رۆژهەڵاتی کوردستانیشە کە ئێستا لەژێر چاودێری رێکخراوی ئەوقاف و کاروباری خێر خوازی دایە رێوشونی توند بۆ پاراستنی بەرچاو کراوە.

ktv
ktv 

ژێده‌ر/ زاری كرمانجی `

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.