تیرۆریستانی داعش دوێنێ پێنجشه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق گواستویه‌تییه‌وه، كه تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌ی ته‌ل زه‌هه‌ب له شاره‌دێی یه‌سرب-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی به‌له‌د، له باشووری سامه‌را، هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزێكی لیوای 41ی سه‌ربه‌حه‌شدی شه‌عبی و پێكدادانی چه‌كداری له‌نێو هه‌ردوولادا روویداوه.
سه‌رچاوه‌كه رونیشیكردۆته‌وه كه له‌پێكدادانه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.