Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 22:26

ئەکتەری ناوداری ئێرانی "سیرووس گورجستانی "کۆچی دوایی کرد

بە ڕۆڵ بینین لە کەسایەتی کۆمێدی دەناسرا
کوردستان TV
100%

سیرووس گورجستانی ئەکتەری ناوداری سینەما و تەلەفزیۆنی ئێران لە تەمەنی 76 ساڵیدا و لەبەر جەڵتەی دڵ، کۆچی دوایی کرد.
 سیرووس گورجستانی ئەکتەری ناوداری سینەما و تەلەفزیۆنی ئێران دوێنێ پێنجشەممە 2-7-2020 بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو شەوی پێش کۆچی دوایی لەبەر ناجێگیربوونی باری تەندروستی لە نەخۆشخانەی شەهید لەواسانی خەوێندرابوو.
گورجستانی لە سینەما و تەلەفزیۆنی ئێران بە ڕۆڵ بینین بە کەسایەتی کۆمێدی دەناسرا .
کۆچکردوو لە زۆر بەرهەمی بەناوبانگ و پڕجەماوەر کە لە مێژووی فیلمی ئێرانی تۆمار کراون، دەوری بینیوە و کەسایەتیەکی خۆشەویست بوو لە ناو خەڵک و بە تایبەت هۆگرانی هونەر و سینەما.

ktv

ژێده‌ر /جام كوردی

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.