سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بۆ پارێزگاری دهۆک دەربڕی، بههۆی کۆچی دوایی دایکییەوە.
ئەمڕۆ هەینی 2020/7/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ، پرسە و سەرەخۆشی لە د.عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی لە گەڵ پارێزگاری دهۆک دەربڕی و هیوای خواست ، خوای مەزن گیانی دایکی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.