Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:20

حه‌وت تووشبووی کۆرۆنا لەڕاپەڕین چاکبوونەوە

کۆی ژمارەی هاووڵایانی چاکبووەوە گه‌یشته‌ 37 کەس
کوردستان TV
#7
100%


ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین چاكبوونه‌وه‌ی حه‌وت تووشبووی كۆرۆنا رایگه‌یاند، داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌كات پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن، دووربن له‌ شوێنه‌ قەڵەبالغ و دانانی ماسك.

دوای وەرگرتنی ڕێنمایی و داخڵکردن و مانەوەیان لەکەرەنتین و سەنتەرەکانی نەخۆشیەگوازراوەکان و سەرپەرشتی کردنی تووشبووان لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان سوپاس بۆ خوای گەورە ئەمڕۆ هه‌ینی حه‌وت حاڵەتی چاکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین تۆمارکران ، بەمەش کۆی ژمارەی هاوڵایانی چاکبووەوە گه‌یشته‌ 37 کەس.

هاوڵاتیانی سنورەکەمان دڵنیا دەکەین هەموو هەوڵێک دەدەین  بۆ پاراستنیان وە داوایان لێدەکەین خۆیان و ماڵ و مناڵیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکانبن و هاوکارمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە .

دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
 
بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.