Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:20

تەندروستی هەڵەبجە: تا ئێستا 73 توشبووی کۆرۆنا له‌ پارێزگاکە چاکبوونەتەوە

5 توشبووش گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
#7
100%

 

به‌ڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئامارێكی لەبارەی ژمارەی توشبووان و گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا بڵاوكردووەتەوە، رایگه‌یاند: تاوەکو ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە، 203 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 73 کەس چارەسەرکراون و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەشی ڕاگەیاندنی  بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، لە راگەیاندراوێكدا  ئامارێكی لەبارەی ژمارەی توشبووان و گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا بڵاوكردووەتەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، تائێستا  (1108) پشكنین لەسنووری پارێزگاكە ئەنجام دراوە.

بەپێی ئامارەكە، 203 كەس لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 73 توشبوو بەتەواوی چاكبوونەتەوەو ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە، هاوكات 5 كەسیش بەهۆی كاریگەریی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو پزیشك و نۆ كارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

لەئێستاشدا 27 توشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.