Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:24

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ پارێزگاری دهۆک ده‌کات

بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دیكیانه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دیكیانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی دیكیانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هاوخه‌می و هاوسۆزیی خۆی بۆ پارێزگاری دهۆك ده‌ربڕی و هیوای خواست كه‌ ئه‌مه‌ دوا كۆستی خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز پارێزگاری دهۆك سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌ره‌خۆشی و په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.