Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:27

لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پارێزگای سلێمانی چه‌ند بریارێکی ده‌رکرد

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%


لیژنەی باڵای ئۆپه‌راسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (43)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ، چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد.

دەقی بریاره‌كان:

بۆ/ هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی

بابەت/ گشتاندن

ئەمڕۆ (۲٠۲٠/۷/۳)، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٤٢)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:

١- هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی تردا لەناو هەرێمی كوردستان و دەرەوەی هەرێمی كوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا (۲٠۲٠/۷/۱٠)بە داخراویی دەمێنێتەوەو ڕێگە بە هیچ كەسێك نادرێت هاتووچۆ بكات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت كە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا دیاریكراون و لە دوای ئەو كاتەشەوە وەزارەتی ناوخۆ ئەم بابەتە دیاریدەكات.

٢- ڕاگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حكومییەكان، جگە لە هێزەكانی ناوخۆو كەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگا خزمەتگوزارییەكان بەپێی سروشتی ئەرك و ئێشكگریی خۆیان، درێژ دەكرێتەوە بۆ ڕۆژی (۲٠۲٠/۷/١٠).

٣- هەموو مزگەوت و پەرستگاو شوێنە ئاینییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە.

٤_ هەر كلینیكێكی پزیشكیی و تاقیگەو نەخۆشخانەیەكی تایبەتیی و ئەهلیی پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە بۆماوەی هەفتەیەك دادەخرێت.

٥_ چێشتخانە و چایخانەو قاوەخانەو ساردەمەنیەكان‌، كافتریاو و ڕێستورانتەكان (بەبێ پێشكەشكردنی نێرگەلە)؛ لە ڕۆژی ۲٠۲٠/۷/٤ە‌وە بەم مەرجانە دەكرێنەوە:

- هەر یەكێك لەم شوێنانە تەنها نیوەی مێزو شوێنەكانی دانیشتنی بەكاربهێنێت.

- پابەندی تەواوی ڕێكارو ڕێنمایی و مەرجە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان بێت.

- هەر شوێنێك پابەندنەبێت بەو مەرجانەی سەرەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك دادەخرێت.

٦_ جیمەكان، شوێنی چارەسەركردنی سروشتیی؛ بەپێی ڕێكارو ڕێنمایی و مەرجە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان دەكرێنەوەو هەر شوێنێك پابەندنەبێت بەو مەرجانەوە‌ بۆ ماوەی هەفتەیەك دادەخرێت.

۷_ نێرگەلەخانەو هەر كافتریایەك كە نێرگەلە پێشكەش بكات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیك، یانە شەوانەكان، مەیخانەكان، شوێنەكانی كاتبەسەربردن و سەرگەرمكردن، هۆڵی بۆنەو كۆڕو كۆبوونەوەكان، بەداخراوی دەمێننەوە.

۸_ پرسەو پرسەی گەڕەكەكان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو كۆبوونەوەیەكی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێك قەدەغەن.

۹_ پێویستە گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس و تەكسی) بەپێی ڕێكارو ڕێنمایی و مەرجە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان كاربكەن و هەر شۆفێرێك پابەندنەبێت بۆماوەی هەفتەیەك دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت.

١٠_ قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەكان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بكەن.

۱۱_ لە دابەشكردنی موچەدا فەرمانگاو خەزێنەو بانكەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەكەن بەپێی ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستییەكان و، فەرمانگەكان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێكارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەكرێت موچە دابەشدەكەن.

١۲_ لە هەر شوێنێك، ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان جێبەجێ نەكرێت، بۆماوەی هەفتەیەك دادەخرێت.

۱۳_ هەر كۆمپانیاو دامەزراوەو مۆڵ و شوێنێكی كەرتی تایبەت پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەك دادەخرێت.

١٤_ پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەككەوتن و تێكەڵاوبوون و كۆبوونەوەیەك بەدوور بگرن.

۱٥_ بەشێوەیەكی گشتیی پشتیوانیی و پەیڕەویی لە سیستمی خۆپاراستن و چارەسەركردن لەماڵەوە بە (خۆچارەسەركردن و هاوچارەسەركردن) دەكەین و داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەكەین پشتیوانمان بن بۆ خزمەتكردنی باشترو دەرفەتدان بە چارەسەركردنی حاڵەتە توند و قورس و مەترسیدارەكان.

۱٦_ داوا لەو هاووڵاتییە بەڕێزانە دەكەین كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و چاكبونەتەوەو مەرجە تەندروستییەكانیان تێدایە؛ بەشداربن لە بەخشینی خوێن بۆ پاراستنی ژیانی هاونیشتمانییەكانمان، هەر مامەڵەو بازرگانیكردنێك بە خوێن و پلازمای خوێنەوە قەدەغەیەو بەدەرە لە بنەما ئاینیی و یاسایی و مرۆیی و ئەخلاقییەكان.

۱۷_ هەر كەسێك بە هەر هۆیەك هێرش و سوكایەتیی بكاتەسەر پزیشك و كارمەندانی تەندروستیی و دامەزراوە تەندروستییەكان ڕێكاری یاسایی توندی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

١۸_ لایەنە پەیوەندیدارە حكومییەكان بەردەوامدەبن لەسەر لێپرسینەوەو گرتنەبەری ڕێكارەكان و هەر فەرمانگەو لیژنەیەك كەمتەرخەمیی بكات، ڕێكاری یاسایی و كارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

١۹_ دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قائیمقامەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، كە بەپێی تایبەتمەندیی سنورە كارگێڕییەكانی خۆیان ڕێنمایی پێویست دەربكەن.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
2020-7-3

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.